٢٤ شوبات ٢٠٢١ - ١١:٤٤
سزای زیندانی بۆ شارەوانی پێشووی هەدەپە دەرکرا

فیلیز بولوت تەکین شارەوانی سوور، بە تاوانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی ئەندامێکی پەکەکە لە کارەکەی دوور خرایەوە و بە 7 ساڵ و نیو زیندانی سزا درا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ فیلیز بولوت تەکین، شارەوانی پێشووی شارەوانی بەشی سوور سەر بە پارێزگای ئامەد بە تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بە 7 ساڵ و 6 مانگ زیندانی سزا درا.

بە پێی هەواڵەکان تەکین لە یازدەیەمین کۆبوونەویە دادگای باڵای ئامەد ئامادە نەبوو، پارێزەرەکانی چوونە ئەوی و پارێزەریان لێ کرد. هەر لە ئەو دادگایەدا تەکین بە تاوانی ئەندامێتی لە ڕێکخراوی تیرۆریستی بە حەوت ساڵ و شەش مانگ زیندانی سزا درا.

لە سزانامەکەی دژی تەکین هاتووە کە ناوبراو لە ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستی بەشداری کردووە و لە ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە فەرمانی وەرگرتووە و شوێنێکی بۆ ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە پێک هێناوە.